سوارێک بە پەڕی پێنووسەکەیەوە
سوارێک بە پەڕی پێنووسەکەیەوە سەرلەبەیانی سەرتاکانی سروەی پایزی ئەو دەمەی بەیانییەکی مات و مەڵێڵبوو، گریانی هەورە چڕ و پڕ لە ناسۆر و برین هەموو ئاسمانی ئاوێزان کردبوو سوارێك لە دارستانەکەوە بەرەو کۆشکی ئارتەمیس لەڕی بوو. - سوارەکە بەدەم ڕێگەوە لەبەر خۆیەوە دەیگوتەوە: ئەو دەمەی گەڵا خەزانی ژین بوو زیندوو و پڕ ڕەنگ بوو، هاودەمی ژین بوو. زۆر تامەزرۆی بینینی تۆلین دەکەم، لەمێژە نەمدیوە باشە تۆ بڵیی ئێستاکە چی بکات؟ کورە خۆ بەدبەختێكی وەکو من برسییەکی وەکو من نییە دایمەن زەین و فکری بیرکردنەوەی ئەوینێک بێت، منێکی سەرشۆڕ و داماو منێكی ئۆقرەنەدیو پڕ لە ناسۆر و برین، باربدەڵەیەکی گردەنشین، کەی بێت؟، کەی بێت ڕۆژێک دادێت و من و تۆلین بە یەکدی بگەین و هەموو و هونراوە و کورتە چیرۆکانەی نووسیومە لە ئامێزیگرم و دێڕ بە دێڕ بۆی بهۆنمەوە و بۆی بخوێنمەوە، بییانووەکی چاکبوو ئەو ناممەی پێمە بۆ خاتوونی گەورە و مەزن کۆشکی ئارتەمیس جا تۆلینیش لەوێیە هەر لەگەڵ ئەو گەیشتنم بەوێ پێویستە دولبەر گیانیش ببیم. - لە پاشاندا لەبەر خۆیەوە لە قسەکردن تەواو بوو و بەشێکی تر لە هۆنراوەیەکی تری گوت: چەند ...







