خواردنەوەی شیر لە لایەن کارەکتەری فیلم و زنجیرە بەناوبانگەکەن

خواردنەوەی شیر لە لایەن کارەکتەری فیلم و زنجیرە بەناوبانگەکەن

زۆربەی جار لە هەندێ دیمەنەکاندا ئەبینرێت کە کارەکتەرەکە دانیشتووەو شیر ئەخواتەوە باشە بۆ؟ یا هەنێ جار کە بە کارەکتەرکە دەگوترێت چی دەخۆیتەوە بی بیرکردنەوە لە هەڵبژاردەکە شیر داوا دەکات، باشە شیر خواردنەوەی منداڵانە!!

لە زۆرینەی ئەو فیلم و زنجیرانەی بینەر ئەو دیمەنانە دەبینێت هەنێک بە ئاسای وەری دەگرێت کە ڕەنگە  شیر خواردنەوەی دڵخوازی ئەو کارەکتەرە بێت، بە خواردنەوەی ئەم شیرە کە زۆربەی فیلمەکان بە تایبەتی ئەیبینین چ لە کوپ بێت یا چ لە دەبەی شیرەکە خۆی هەر ئەو پەیامە سادەیەی لە پشتەوە نییە کە تەنها بلێی کارەکتەرەکە خۆی حەزی لێیە، لە زۆربەی ئەو فیلمانەی بینیومن و شیکردنەوەی بینایی خۆمم بۆ کردون و خۆم خستۆتە جێی ئە کەسایەتییانەی کە لەو فلیمەدان کە نەیشارمەوە تا رۆژێک یان دوو ڕۆژ کەوتوومەتە بەر کاریگەری پاڵەوانی فیلمەکە ئەمە خووییەکی خۆمە زۆربەی جار خۆم شوبهاندووە پێان وەک ئەوان لەگەل خۆمدا قسەم کردوە، جلم لەبەر کردووە، ئاکتم کردوە و ئەوجا دوا بە دوای شیکردنەوە لە دوای شیکردنەوەی کەسایەتییەکان ی هەڵقوڵاوی سەرچاوەی (ڕیفرێنس) چ کەسایەتییەکی فەلسەفین، یان میسۆلۆجی کان، یان  دەکری سەرجاوەی کەسایەتیەکی مێژوویی بیت بە بەرگێکی مۆردێرن کراو گەر  بینەر کەسەکە نەیناسی رەنگە ئەستەم بێت بزانرێت، یان هەڵگری چ ئایدۆلۆجییەک و فکرێکن  ئەمانە بۆ من جێی تیبینی و گفتوگۆیە چونکە لە کۆتاییا هەرکەسەو ڕەنگدانەوەو فکر ی جیاوازی خۆی هەیە لەسەر ئەو پەیامەی ئاڕەستەی بینەر دەکرێت بەهەرحال ڕاستەوڕاست ئەڕۆین بەرەو ئاماژەدانی شیرخۆرەکەن لە هۆڵیوود بە تایبەتی.

لێون ی پرۆفیشنال 

 Leon the proffessional  1994
Action/Crime

پاڵەوان یان پیاوکوژەکەی کە بە ڕەحمانە لەگەڵ کچیکی دوانزە ساڵاندا دەبن بە باشترین برادەری یەکدی لە دوای ئەوەی قیامەتێکی چاوەڕوان نەکڕاو ڕوبەڕوی خێزانەکەی ماتیلدا دەبێتەوە، لیۆن دەیگرێتە خۆی کە زیاتر تێکەڵ بە یەک دەبن و حەز و ئارەزووەکانیان بۆ یەکدی باس دەکەن دەبینین و بەرچاومان دەکەوی کە لیۆن هیوایەتی خواردنەوەی شیرە هەموو ڕۆژێک کوپێک یان زیاتر دەخواتەوەی تا بەرە بەرە وای لێدێت ماتیلدای ش لەگەلیدا پێکەوە شیر دەخۆنەوە و دڵخۆشن، لێرەدا ئەوەمان بۆ دەر دەخات کە بینەر تێبینی بکات لیۆن تۆزێك گێژە سەڕاری لێهاتووییەکانی لە شەڕکردن و میتۆدی شەڕکردنی جیاوازی خۆیدا، بەڵام هەر لەو دیمەنەی سەرەتاکانی فلیمەکەدا لیۆن دەرگاکە بە ڕوی مەتیلدا دەکاتەوە لەوکاتەی ماڵی ماتیلدا دایک و باوک و هەمو ئەنداماکەنی مآلەوەیان لە لایەن کۆمەڵیک پۆلیسی گەندەڵ دەستڕێژی گولە دەکەنە سەر ماڵی ماتیلدا لیۆن زیت و فرت ئاگاداری بارودۆخەکەیە ئەوە بینەر تووشی پرسیار دەکا بۆ پیاو کوژیکی بەکرێگیراوی وەک لیۆن کە بەتەنیا لە شوقەیەک دەژی ئەو درگایە بە ڕووی دەکاتەوە لە کاتێکدا مەتیلدا لەبەر دەرگاکەی ئاپارتمانەکەی لیۆن بەگریانەوە وەستاوە و لیۆنیش لە کونی دەرگاکەوە سێر دەکات دەرگاکە لە ماتیلدا دەکاتەوە ئەکرێ پەیامێکی خۆی لە پشت بێت لێرە ئەوە ئاشکرا دەبێت کە لیۆن زۆر باش هاوڕێیەتی ماتیلدا دەکات وەک تەمەنی خۆی سێری دەکات، و خواردنەوەی ئەو شیرە و موراعات کردنی لیۆن لەگەل ماتیلدا دەردەخات کە لیۆن بە عەقل منداڵە و منداڵانە ڕەفتار دەکات و لە ڕاستیدا لیۆن و بکوژ نییە و تێوەگلاوە لە جیهانی پیسی پارە و پیاو کوشتن و بۆیە لەبەر ئەوە خواردەنوەی کۆپێک شیری ڕۆژانە لەگەڵ پاک کردنەوەی ئینجانەکەی پاکی مانەوەی ڕۆحی گەنجی و منداڵی و بێتاوانی و دیوی ڕاستی ئەو کارەکتەرەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە ئەمەش تەنها بە بچووکترین دیتەڵ لە پلۆتەکە.


کاتژمێری پرتەقال

a Clockwork Orange 1971
Crime/Sci-fi
 
لە سەرەتای دەستپێکردنی فیلمەکە ستانلی کوبریک ی دەرهێنەر ئەلێکس دیلارج مان پی دەناسێنێت، لەگەل خۆی و هاوڕێکانی لە گۆشەیەکی باڕیکدا دانیشتوون هەموویان بە جلی سپی و کلاوی فێدۆرای ڕەش دانیشتوون بە بێدەنگی کەس لەگەل کەس قسە ناکات هەمووی مت بووە و هەمووشیان کوپێک شیریان بە دەستەوەیە بەڵام لە ڕاستییا لە پلۆتەکەیا بە شیر ناو نابرێت(maloko plus) ووشە ئینگلیزییەکەی کە بە شیر دەگوترێت میلک و لە کۆتایی ووشەکە پلەس ە واتە شیر و زایدەن بە کورتێکەی واتە شیر و شتی تریش، و پرسیارێک درووست دەبی کە بۆچی لە باڕدانیشتوون و شیر دەخۆنەوە هۆکارەکەشی تەمەنیان خوار تەمەنی یاسایی خواردنەوەیە و گەنجن و پارەی زۆریان پێ نییە، کامێراکە بە زووم کردنێک دێتە پێشەوە لە پاڵەوانی فیلمەکە ئەلێکس کە بە شێوازێکی نامورتاح چاوی بڕیوەتە کامێراکەوە وەک بڵیی سەیری بینەر بکات کە ئەم میتۆد و تەکنیکە بە چاوتێبڕینی کوبریک ناسراوە(kubric gaze)، گەر نزیکتر بیتەوە لێی تیبینی ئەوە دەکەی چاوی لای ڕاستی برژانگی ناڕاستی (فەیک) داناوە و شیر دەخواتە و هەر سیری کامێراکە دەکات، و گەر بینەر ئاشنای فیلمەکە بووبێت تێبینی ئەوە دەکات کە ئەلێکس دوو شت هەیە زۆری حەز پێ هەیە یەکەمیان "توندو تیژی" چ توندو تیژی سیکسی چ لێدان و دووەمیان میوزیکی کلاسیک یەکەێک لە دڵخوازترین بەشەکانی سیمفۆنیای نۆهەمی بیتهۆڤێن ە، ئێمە هەندێک شتمان بۆ دەر دەکەوێ لێرەدا کە سەرەڕای ئەو تێکەڵییە و حەز و ئارەزووە ناتەواوانەی ئەلێکس هەیەتی یەک ناگرنەوە لەگەل یەکدی دا میوزیکیک پڕ لەو پاکی و ئاشتییەی خۆی و توندوتیژیش کە بێجگە لە وێران کاری هیچی دی بە دوای خۆیدا ناهینێ، کوبریک ئەم کەمووکورتییەی ئەلێکس ی بە پیشاندانی ئەلێکس خودی خۆی و کوپە شیرەکە پیشان داوە کە پڕی جیاوازین پاکییەک وەک شیرەکە لەگەل کەسێکی سایکۆپاسی بێگوومان نوقسانی و ناڕیکییەکی دووانی و فرە کەسایەتی ئەلێکس کە تەنها شیرێک کە دەخورێتەوە ڕەندانەوەی ناخی کەسایەتییەکی ناکۆکی ڕوون کردەوە.



 

زۆڵە بێ شکۆیەکان

Inglourious Basterds 2009
War/Action

شاکارێکی لەبیر نەکراو بێگومان یەکێکە لە باشترین نمایشکردنەکانی مێژووی سینەما، تارانتینۆ جیاواز لە ئەزموونی جەنگ فیلمێکی تەواو و پڕاو پڕ لە بڕیاردان و سەرکێشی تارانتینۆ لەم فلیمەیدا زۆر بە دیتەیڵەوە بابەتەکان پیشانی بینەر دەدات و ڕووداوە مێژووییەکانی جەنگی جیهانی دووەم بە دیوێکی دی و چیرۆکیکی جیاوازتر و شێوازێکی جیاوازتر ئاوەژوی دەکات، تەنها لە دیمەنی پانزە خولەکی سەرەتادا زۆرتین دەیتەڵ لە خۆ دەگرێت چ لە زمانی جەستە یان چ لە بەکارهێنانی خوارد یان خواردنەوە وەک مێتافۆرێک بۆ کەسایەتییەکانی ناو پلۆتەکە، لە کێڵگەکەی لاپادیت لە فەڕەنسا لە لادێیەک دەستپێدەکات کە ژەنەڕاڵ ێکی بەناوبانگی ئەڵمانیای نازی کە بە "ڕاوکەری جولەکە" ناسراوبو هانس لاندا لە سەیارەیەکدا خۆی و چوار پێنج سەرباز دێنە ماڵەکەی لاپادیت، کە گوایە زوو ئەو ماڵەی لاپادیت ی تێ دەژیێت جوولەکەی تێ بووە و ئێسە لە کوێن؟ کە دێتە مال و بەرە بەرە دەکاونە قسە و پرسیار کردن و گفتوگۆ دەکەن، لاندا کەسایەییەکی سەرنجڕاکێش و قێزەوون دەنوێنێ هەڵبژاردنی خواردنەوەکانی کارەکتەری زیاتر ناڕوون دەکات، لاندە وەک گورگێک لە پێستی مەڕدا دەمامکێکی بێتاوانی پۆشیوە لە کاتێکاسەرجەمی کردەوەکانی قێزەونن و خواردنەوەی شیر ی لەم دیمەنانەدا مارادۆخێکمان پیشان دەدات، دەتوانین خواردنەوەی شیر ی وەک مێتافۆرێک بۆ غەریزە تاڵان کردنەکانی سەیر بکرێ لاندا دەمووچاوە بێتاوانەکەی و هەلسووکەتە پاکییەکەی دەنوێنی بۆ گرتنی نێچیرەکەی، نائارامی و ناڕەحەتی بۆ بینەر دروست دەکات و لە کاتێکدا ئاشکرای دەکات کە لاپادیت شوشانای شاردۆتەوە لە ماڵەکەی لاپادیت جەختی لەسەر ناکاتەوە لا ناکاو کە یەکێک لە کچەکانی لاپادیت بە سینییەکەوە کۆپێک شیر ی تازەی بۆ دەهێنن وەک ڕيفتارێکی سوپازگوزارانەو پیاوسالارانە شادەماری دەستی کجەکە دەگرێ بەمەش بۆی دەردەکەوێ کچەکە لێدانی دڵێ زۆرترە دەبێ شتێک هەبێ لێێ بترسی بێگومان لاندا بەم ڕەفتارە گرێیی نهێنییەکە دەکاتەوە و کوپەشیرەکە با هێمنی دەخواتەوە و بی پەلە پەل و سوپاسی لاپادیت دەکات و سوپاسی کێڵگەکەشی دەکات دوای ئەوە هەموو خێزانەکەی شوشانا دەسڕێژ ی گوولە دەکەن و هەر لە دیمەنی کێشانی سەبیلە کەیان(Pipe) سەبیلەکەی لاپادیت سادە و ساکار و بجووکە بەڵام ئەوەی لاندا سەبیلێکی گەورە و ڕاقی و ڕازاوە و دوو ‌هێندەی سەبیلەکەی ئەو گەورەیە ئەمەش خۆی لە مانای ئەودا دە دۆزێتەوە کە لاندا دەساڵات و توانای لە لاپادیت گەورەترە، و خواردنەوەی شیر ی لاندا بە تانها هەڵبژاردەیەکی کەسیی تایبەتی  نییە نمایشی دەسەڵاتە بە ئەنقەست، بۆ چێژوەرگرتن لە دەسەڵات و پیشاندانی پاکی خۆی لە بەرگێکدا هێمای کۆنتڕۆڵی خۆی بەسەر تەواوی باروودۆخەکە دەردەخات.



ووڵات نییە بۆ پیاوە پیرەکان

 No Country For Old Men 2007
Crime/Drama

ئەنتۆن چیگور پاڵەوانی فلمەکەمانە بە درێژایی چیرۆکەکە بینەر ڕووبەڕوی ترسێک و نا ئارامی دەکاتەوە بە نواندنە نایابەکەی سەرنجی هەمووان بەلای خۆیدا  ڕادەکێشێت، بە درێژایی فیلمەکە ئێمە ئەوە دەبینین ئەنتۆن دوای کەسێک کەوتووە وەک ڕاوچییەکی بێ ڕەحم ڕاوی نێچیرە بەدبەختەکەی دەکات لە ڕوداووێک لە ناوەڕاستی بیابانێک نێچیرەکەمان بەناوی مۆس جانتایەکی دوو میلیۆن دۆلار دەدۆزێتەوە لە سەرەتای فیلمەکەدا، پاشان دوای ڕاونانێکی زۆر لە دیمەنێکدا چیگۆر بە ئارامییەکەوە دادەنیشی و لە ڕەنگدانەوەی خۆیدا شیرەکەی دەخواتەوە دەگرێ تۆزێک ئاڵۆز و شایەنی گوومان بێت بۆ چیگۆر کە شیر خواردنەوەکەی ڕەنگدانەوەی چیی دەکات، دەتوانرێت بخرێتە بەرچاوی ئەوە کە هەوڵەکانی چیگۆر بۆ دوورکەوەتنەوە لەو تاوانانەی بۆ کوشتنی مۆس بە قبڵوکردنی بە وازهێنان لێی تا ئەو کاتەی دراوەکەی هەڵدەداتە ئەرزەکە، بێتوانایی ئەو لە قبوڵکردنی بە توانە ئەخلاقییەکەی و بڕیارەکانی دەکریت لە باکگراوندی چیرۆکی کارەکتەرەکەمان پەیوەندی بە نەزانییەکی خودی گەنجێتتەوە هەوبووبێت دەکرێت ببێتە مێتافۆرێک بە لە پیاوێکی منداڵانە لە بەرگی پیاوێکی سایکۆی بکوژدا بە ڕەتکردنەوەی لە سرووشتی ئەخلاقی تاکە کەسی خۆیدا.



زۆرێک لە فیلم و زنجیرە ماوە  ڕوونکردنەوەی کەسێتی بۆ بکەم بەس لە سەرتا با ئەمە بەس بیت (:

کارینا...


Comments

Popular Posts