گێژاو - Abyss
جەهەننەم چاوی تێبڕیم
و منیش ئێستاکە بەشێکم لەو
بەلەکۆنەی شوقەکەی ئەمۆن کە دەیڕوانی بەسەر پارکەکەی بەردەم بینا گەورەکەی کافێکەی خۆمان بۆی دەڕۆشتین.
لە بیرمە هەر لە سەرەتای دەستپێکی زستانی ساڵی پارەوە هەستم بەو ڕەفتارە تەژماویی و ئاڵۆزانەی خۆم دەکرد و تەنیایی خۆم زیاتر و زیاتری دەکرد، لەگەل تێپەربوونی خۆر لە ئاسمان و مانگەشەویش لە نیوەیشەودا شەوگەڕی تاکو گزنگ. من هاودەم و هاوخەمی خۆمبووم شتگەلێك هەبوو لێی ڕانەهاتبووم تێڕوانینەکانم وەک مەرەکەب باڵی بەسەر هەستە بێ دەسەڵات و نامۆکەمدا گرتبوو سەرەڕای ئەوەی خۆشم لێێ ئاگاداربووم بەڵام لەم ناخە تاریک و قەتیسکراوەدا ئەو ڕاستیەم پێ قبووڵنەدەکرا، ئەو شەوە سارد و سڕانەی لە تەنیایی خۆمدا بەسەرمدەبردن و قسەکردن لەگەڵ خۆم و نووسینەوەی دوو دێڕ لە شیعرێك و داڕشتنەوەی بۆ خۆم بە ئاواتی ئەوەی رۆژێك لەگەڵ ئەوینێکدا بیخوێنمەوە و بۆی بهێنمە گۆ، تێگەیشتم لەوەی تاکە شت ئەوەی مرۆڤ ئەهێڵێتەوە لەوەی لەم دنیایەدا باڵ بگرێت بەبێ ئەوەی بکەوێتە خوار و تامی ڕاستییەکە بکات خەیاڵەکانییەتی، بەڵێ خەیاڵەکان لە خەیاڵما من و ئەوینێک لە سەربانی یەکێك لە بیناکانی ئەم شارەدا دانیشتبووین و دووڕۆح هاوئاواز لەگەڵ یەکدی گفتوگۆمان دەکرد، ئاهــ ئەوەشم بیرە پالی دابۆوە سەر شانم لە کاتێكا سەیری تیشکە پڕ ئەستوون و گەرم و جوانەکەی خۆر ئاوابوونمان دەکرد سەرەڕای ئەو جوانییەش تیشکی ئەو خۆرە ماچی دەمووچاوی دەکرد و قژی ڕەش و نەرمی وەک جادووییەک سەمای بە هەوادا دەکرد. هەر ئەو رۆحە پاکانەیە شوێنیان ئێرەیە هاوڕێ، قەیرێک تێپەڕی تۆزێکی تر لە شەرابە سوورەکەی قڵپ کردە ناو پەرداخەکەی و پێکێك پەرداخی پڕ لە شەرابی هەڵ دایە ناو ئەو جەستە بەستەزمانەیەوە و تۆزێک سەیری ئاسمانی کرد و وتی"ئەرێ خۆ ئاسمانی ئەمشەویش زۆر جوانە ئەو کزەبایەشی دێت تۆزێك سووکنایی بە دڵما هێناوەتەوە"
منیش بڵیم چی خۆ جگە لە گوێ گرتن لەو قسانەی هیچی ترم نەکرد ئیتر منیش سەیرێکی ئاسمانم کرد و جوابم دایەوە"وایە زۆر جوانتریش ئەبێ تۆزێكی تر پەلە مەکە"، هیچ لێم تێنەگەیشت و بەردەوام بوو لە قسەکانی، ئاییی هاوڕێم لای من وایە کە لەگەڵ بارگە پێچانەوەی هەر ئازیزێکم منیش بەشێك لە ڕووخسارم قەد دەکەم و دەبێتە لۆچ، خەریکە دەگەمە ئەو باوەڕەی لۆچەکانی نێچاوانی مرۆڤ ڕەفەیەکن بۆ ناشتنی ئەو یادگارییانەی ڕۆژانێك لەگەل ئەوینێك، هاوڕێیەک، کەسێك کراوە، بە قەناعەتی من مرۆڤ ئەو کاتە دڵی دەشکێت کە ئیتر دڵی بۆ ئازیزێکی دەکاتەوە و بۆ هەتا هەتایە لە دڵێ خۆیدا جێدەکاتەوە بێباکانە ئەو ئازیزەش جێێ دەهێڵێت بە شکاوی و بە خەوشی و پڕ لە خەم و خەفەت جێی دەهێڵیت بێ ئەوەی بیپارێزێت، منیش ڕۆژێک لە ڕۆژان دڵی خۆم دەردەداری ئەوینێک کرد و ىێ ئەوەی خۆشیبوێت و لای خۆی بیهێڵێتەوە بەتانیایی جێێ هێشت، هاوڕێ بە جۆرێكم کە بەدگومانم لە هەمووشتێك. منێك کە دەمویست هەمووشتێکم لەگەڵی بەشبکەم قەولی هەمووشتیكـ بوو لەگەڵیدا بەڵام وەک سووتانی دارستانێك هەموو ئەو خەونانەی هۆنیمەوە سووتان، ئێستاکە جێماون و لە پەسڵانێكی بێناودا بێباکانە لە گێژاودان کە تەنانەت دڵیشم نایگاتێ.
لە تاریکایی شەوی تار، لە قووڵایی کازیوەی تاریکیدا
ڕۆشنایی ئەو مۆمانەی دڵت دەبینم
ڕەنگدانەوەی ئەو بارانەش لە چاومدا دەبارێت
مانگ وەک دڵم دەدرەوشێتەوە لەم پەسڵانی تەم و مژەدا
گوێم لە کزەی دەنگتە وەک شیرێك بە دیواری دڵمدا دەڕوات
لێگەڕە ئەو شیرە با تا قووڵایی ڕۆحم بڕوات و ماچی ڕۆحم بکات
دنیا وا کۆتایی دێت و گێژاویی خەم تەنیمەوە
هیچ مەڵێ
تەنانەت سەیری هیچ شوێنیکیش مەکە
فریشتەیەک بە باڵە ڕەشەکانی هات
رۆحە بێبەکەکەی ئازادکردم لەم تەژمە
لە گزنگی ئەم مۆمانەی دڵی خۆمدا تۆش دەبینی
کە خەمەکانت چۆن منیان تەنیوەتەوە
شەممە
١٧/٥/٢٠٢٥


Comments
Post a Comment