ئاوازی مەرگ

 

لە ناماکەیدا ئەمۆن بۆ ئەوینی ئیڤا ناردووە کاتێک لە جەنگدا بوو

ئازیزەکەم ئیڤا ڕاستە لە دوای ئەو هەموو شتەی ڕوودای لە نێوانماندا دڵت بە تەواوەتی لێم زویر بووە ناحەقت ناگرم مافی خۆتە لێم تووڕە ببی. بەڵام دەمەوێت ئەوە بزانیت گەر ڕقی هەموو دنیا کۆبکەیتەوە و بیکەیتە بارێک بەسەر منەوە دڵێ من هەر یەکێکە و تەنها بۆتۆیە دولبەرەکەم، ئەوا من وا لە بەرەکانی جەنگم چارەنووسیكم خوێننووس کراوە خۆشم نازانم دەژیێم یان نا! تەنها ئەوەندە دەزانم ئێستاکە هەم. دەزانم هیچ فایدەی نییە گەر بشگەڕێمەوە بۆلات تۆ هەر وەک خۆتیت تۆ هەر دڵت هەر ئەو دڵەی کۆتاجارە کە منت پێ کوشت. بەس من ئەو بکوژەم خۆش ئەوێت چاوپۆشی لێدەکەم و هەر خۆشم دەوێیت. بمبوورە لەمەندە زیاتر ناتوانم بنووسم بریا با سەدان دێڕ لە باس و خواسی هەستی خۆم تێر نەبوومایە بەڵام ئەمەندە سەرمامە دەستەکانم بەجۆرێک هەڵدەلەرزن وەک ئەوەی ئیتر نەمێنن ئەم پارچە شیعرەش بۆتۆم نووسیەوە.


دڵدارە هەرە ئازیزەکەت
ئەمۆن


ئاوازی مەرگ

ئەوە منم؟



ئەوە منم لە تاریکیدا دەنواڕم. بەندەداری ئاسۆم،


دەخۆم و دەخۆمەوە. پڕتاوی نائومێدی.

ئەوە منم بەندەداری مەرگی درێژخایەنم. مانای ژیانە بۆم.

لێگەڕین، ئەوە منم بە تەنهایی دەمرم.


کینە هاوڕێمە، دەرد و ئازار بوونەتە گیانی گیانی خەم.

ئاوازی مەینەتیی چرای ژینمە.

مەرگ داڵدەی منە، بە خۆشحاڵییەوە بۆی دەگەڕێم.

لێگەڕین، ئەوە منم بە تەنهایی دەمرم.


خوێنی مەینەتیم قوربانی بێت.

ببێتە بارانی ڕقی ناو جۆگەی دڵان.

پەروای بێ تاسەی ئەوینی مەرگ بێت.

ئەوە منم دەخوازم ئاوازی مەرگ.

لێگەڕین، ئەوە منم بە تەنهایی دەمرم.


لە سەر خۆڵەمێشی ئەو ئەوینانەی بوونە قوربانی، سەما دەکەم

لە تەنیایی خۆم لە ترۆپکی تاریکاییدا سەما دەکەم.

ئەوە منم چاوەڕوانی ڕۆحی ئەوینێکم.

ئەو ئەوینەش، بادەی خوینمی لەگەڵ نۆش بکەم.


بروسکەی هەورە لە ئاسمان دەناڵێ،

هەر ڕۆحی منە لە ئاگر دەئاڵێت

ئاگرێکی بێ خۆڵەمێشە ئەم ناڵەیە.

لە ڕۆحمایە شەیپوری ئازاری ئەم بەهانەیە.


گەر مەرگیش ڕۆحم بباتەوە.

ئاڵنگاری ئەو سەختییانەی ئەو دنیاش دەبم.

هەر حەوت دەریای ئەم دنیا و ئەو دنیا دەبڕم.

گۆڕستانی ئەوینان دەکەمە جێژوان.

مانگ دەکەمە سەبەێك بۆ داخوازی.


مۆمەکانیش بە بەری درەختە مردووەکانی سەختیی ئەم ئازارە،

وەک ئەستێرەیەک دەدرەوشێنمەوە.

قەلەرەشەکان دەکەمە ئاوازێک بۆ داخوازی

لەگەڵ هەڵکردنی بای سەر لە ئێوارەی نائومێدی

خۆری ئاسمان لێمان دەتۆرێت،

هەرگیس جارێکی دیکە خۆیمان نیشان ناداتەوە.


ڕووناکی ڕۆحی ئەوینێک، چرای ژین ڕۆشن دەکات

گەر ڕووناکی ئەوینێک هەبێ من شەوگەڕم.

تەنگ و چەڵەمەی شەوەزەنگ لەگەڵ ئەوینێک،

سواری لاشە خنکاوەکانی ڕووباری تاریکی دەپەڕێنێت.

ئەوە منم لەگەڵ ئەوینێک کۆششی ژینمە،

ئەو ژینەی هەوێنی بوونمە.


لە گۆڕستانی قەلەندەران،

خۆڵەمێشی ئەوانەی دلێری ئەوینێک بوون.

بە بام کردن و لە هەوادا بەرەو ئاسۆ دەڕۆیشیتن.

بارانی ڕق خۆشی کردەوە.

گەیشتمە کۆتایی ڕووباری خەم،

مەرگ چاوەڕێی کردم.

جۆگەی ئەو دڵانەی لە مێژە پڕن لە ڕق تینوو بووە.

ئێستاکە رق و کینە لەژێر گڵاندا هاودەردی،

ئەوانەن کە حەشر دەکرێن.

گڵ بۆ گڵ، خۆڵەمێش بۆ خۆڵەمێش


من و ئەوینێک هاوسەروا، هاورێ

ئاوازی ژین و مەرگ دەڵێین،

سەمادەکەین لە ژێر ڕۆحی ئەو دلێرانەی ڕۆژانێك،

بەتەمندا چوون، تەنیایی خەناوکی مردنی دەکردنە مل.

ئێستاکە هەموو دولبەرن، دوور لەو ترسەی ئێخەمانی گرتبوو،

لە دەوری دولبەرێ دەگەڕێین وەک پەروانەیەک، لە دەوری شەمعیك.

ئەوە منم، ئەوا منم


١٣/٢/٢٠٢٥
چوارشەم




Comments

Popular Posts