سوارێک بە پەڕی پێنووسەکەیەوە

سوارێک بە پەڕی پێنووسەکەیەوە
سەرلەبەیانی سەرتاکانی سروەی پایزی ئەو دەمەی بەیانییەکی مات و مەڵێڵبوو، گریانی هەورە چڕ و پڕ لە ناسۆر و برین هەموو ئاسمانی ئاوێزان کردبوو سوارێك لە دارستانەکەوە بەرەو کۆشکی ئارتەمیس لەڕی بوو.
- سوارەکە بەدەم ڕێگەوە لەبەر خۆیەوە دەیگوتەوە:
ئەو دەمەی گەڵا خەزانی ژین بوو
زیندوو و پڕ ڕەنگ بوو، هاودەمی ژین بوو.
زۆر تامەزرۆی بینینی تۆلین دەکەم، لەمێژە نەمدیوە باشە تۆ بڵیی ئێستاکە چی بکات؟ کورە خۆ بەدبەختێكی وەکو من برسییەکی وەکو من نییە دایمەن زەین و فکری بیرکردنەوەی ئەوینێک بێت، منێکی سەرشۆڕ و داماو منێكی ئۆقرەنەدیو پڕ لە ناسۆر و برین، باربدەڵەیەکی گردەنشین، کەی بێت؟، کەی بێت ڕۆژێک دادێت و من و تۆلین بە یەکدی بگەین و هەموو و هونراوە و کورتە چیرۆکانەی نووسیومە لە ئامێزیگرم و دێڕ بە دێڕ بۆی بهۆنمەوە و بۆی بخوێنمەوە، بییانووەکی چاکبوو ئەو ناممەی پێمە بۆ خاتوونی گەورە و مەزن کۆشکی ئارتەمیس جا تۆلینیش لەوێیە هەر لەگەڵ ئەو گەیشتنم بەوێ پێویستە دولبەر گیانیش ببیم.
- لە پاشاندا لەبەر خۆیەوە لە قسەکردن تەواو بوو و بەشێکی تر لە هۆنراوەیەکی تری گوت:
چەند دڵڕفێنە ئەم دیمەنە
خەرمان بەرەکەت
وەک تاسی زێڕین
ڕۆحی سواراوم
هەمیشە لەڕێ
کۆشكی خاتوون ئارتەمیس لە پەنجەرەی ژوورەکەی تۆلینەوە کە بەسەر کەنار دەریاکەدا دەینواند دانیشتووە و لەبەر خۆیەوە ئاهـ هەڵ دەکێشێت
ڕۆژانی دوواییم وا نزیکە و پایزی دڵـم خەزانێكە، من ئاسمانی ڕووناکی پاک و جوانم نەدیت کەچی باران لە دڵم باری، من بارانی یارم نەدیت کەچێ تۆز لە دڵم دای کرد کرۆکی دەرد و تاعوون لە دڵمدا چەکەرەی کرد، چ نەفرینێکە ئەم جوانییەی خوا بە مرۆڤێکی دەبەخشیت هێندە چاوەڕوانی هیچییم کرد ئیدی خۆم وا دەبم بە هیچ من لێرە ڕۆژ لە دوای رۆژ کۆشکەکە و ژوورەکەو تەنانەت خۆشـم لەبەرچاوم شەقار شەقار دەبن، دیسان دەڵێـم چ نەفرینێکە ، من دەمرم و ئەو بەڵێنەی لیتۆس پێیدام بۆخۆم و ناو گۆڕ ی دەبەم، من چۆن بە لیتۆس بڵێم کە چیدی لەبەر ئەو دەردەی گرتوومە نابێ بیبینم، ئەمن چۆن خۆم لە دولبەرێک وون بکەم...
" لە دواجاردا مردن هات و بۆ ئەبەدیش ئەو دوو ئەوینە بۆیەدکی نەبوون
لە دواجاردا مردن دێت و هەموو ئەوانەی جیی نەهێشتوون هەڵدەماڵێت."
- سەر لە ئێوارەی چوارشەمەی دوانزەهەمین ڕۆژی سەرماوەرزی ساڵی ٢٠٢٥

لیتۆس منیش هاودەردتم
ReplyDeleteMaybe they were never meant to last forever , but they loved as if they could....
ReplyDelete