We Need to talk About Kevin 2011 پێویستە لەسەر کێڤن بدۆیین
We Need to talk About Kevin 2011
پێویستە لەسەر کێڤن بدۆیین
"هەڵەی خۆی نەبوو ئەو بێ هەست نەبوو، تەنها ئامادە نەبوو بۆ ئەو پڕۆسەیە!"
..(we need to talk about kevin)، فلیمێکە کە دەرهێنانی بۆ کراوە لە لایەن لیین رامسەی، و لە نواندنی ئزرا میلەر و تیلدا سوینتن کە بەلای خۆمەوە یەکێکە لا دلخوازترین خانمە ئەکتەرەکان و نواندنەکانی هەمیشە جێی سەرنج بووە لام،
ڕاستەو ڕاست دەڕۆینە ناو چیرۆکەکەوە کە باس لە ئیڤا، دایکی تاقانە، پەیوەندییەکی لەگەڵ کیڤنی کوڕەکەیدا ئاڵۆزە، هەر لە منداڵییەوە. لەگەڵ گەورەبوونی کیڤن، بەردەوام دەبێت لە سەرپێچیکردن و یاخیبوون لە ئیڤا, بەردەوامی درێژە ئەکێشێت لە ڕووداوەکان و چۆنییەتی دڵرەقی دایک و کوڕ بەرامبەر بە یەک و بێموبالاتی و بێئاگایی باوک ڕۆڵیکی سەرەکی ئەگێڕیت بینەر لێرەدا دەکرێت بە دوو بەشەوە بەشیکی تیشکی خستووەتە سەر کێڤن کە لە منداڵییەوە وونبووە لە پەیوەندی خۆشەویستی خۆی و دایکی کە بە هیچ شێوەیەک کاردانەوەیەکی لاوەکی نییە بەرامبەری و دایکیشی بە هەمان شێوە لەلایەنی مۆڕاڵییەوە گەر لێی بڕوانین هەر خەتاکەی دەگەڕیتەوە بۆ ئیڤا ی دایکی واتا بە کورتی تەرکیز و لایەنەکان تیشک خراوەتە سەر بێدەسەڵاتی کیڤن بەرامبەر دایکی، بەڵام دیوێکی تر هەیە کە خۆم لە بینینی یەکەم جارمدا ئەم جۆرە سەیری چیرۆکەکەم کرد ئیڤا و فرانکلین دوو خۆشەویستی دلخۆشن و تەواوی کاتەکانیان پڕ چێژ و بێ کێشە بەسەر دەبەن تا منداڵی یەکەمیان دەبێت کێڤن، تێبینی من لەسەر ئەم هەڵسوکەوتانەی بەرمبەر کێڤین ئەوەیە ئەم دایکە با شێوەیەک لە شێوەکان ئەتوانین وا سەیری بکەین کە هێشتا ئامادەی پێوە دیار نییە لە پرۆسەی منداڵ بوون و لە دیمەنی نەخۆشخانەکەدا کە فرانکلین کیڤنی لە ئامێز گرتووە و بەڕوی پێدەکەنێت و دڵخۆشە بە بوونی، بەڵام ئیڤا ی دایک هیچ جۆرێک لە جۆرەکان کاردانەوەی نییە یەکەمجارییەتی کە منداڵی بووە و لە حالەتی شۆک بووندایە, بەڵام ئێڤا لە هەندێک حاڵەتدا هەموو هەوڵی دایکانەی خۆی دەخستە گەر بەڵام درەنگ بوو ئەتوانین تێبینی ئەوەش بکەین کە منداڵی دووەمیان دەبێت سێڵا کە کچ دەبێت بەرەو پێشچوونی هەست و سۆزی دایکانەیی ئیڤا مان بۆ دەردەکەوێت و رقی بێکۆتایی کێڤن یش کە ئەو رقەی خۆی هەیەتی بەرامبەر دایکی لە خوشکەکەی و بە نهێنی لە باوکیا دەڕێژێت!
بۆیە سەرەڕای ئازار و ئاڵۆزی میشک و ئەو تێکچوونەی دەروونی،ناوە زانستییەکەی (Postpartum depression), واتە خەمۆکی دوای منداڵبوون (کە پێی دەوترێت PPD) حاڵەتێکی پزیشکییە کە زۆرێک لە خانمان دوای منداڵبوون تووشی دەبن. هەستی بەهێزی دڵتەنگی و دڵەڕاوکێ (نیگەرانی) و ماندوێتی کە بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە دوای منداڵبوون. ئەم هەستانە دەبنە هۆی ئەوەی کە ئاگاداری خۆت و کۆرپەکەت قورس و ئەستەم بێت. جۆرێکە لا پاردۆکس کە بینەر تیشک دەخاتە سەر ململانێ و هەوڵی هەردوو کارەکتەر لە چیرۆکەکەدا، بە بۆچونی من ئەم فلیمە وانەیەکە بۆ هەموو کەسێک کە گرنگە تەماشا بکرێت پێش پڕۆسەی منداڵ بوون کە گرنگی بە هەندێک لایەنی هەست وسۆز بدرێت، لەتێڕوانینی خۆمەوە چیرۆکێکی زۆر ناڕەحەتکەر و خاو و ترسناک بوو، بەڵام لەگەڵیشیا لە سەیرکردنی بێزار نەبووم چونکە بناغەی داڕشتنی چیرۆکەکە بە جۆریک بوو گرێ کوێرەیەکی داوەتە دەستت و کارەکتەراکان بە درێژای چیرۆکەکەوە گرێکە و لەگەڵ دەکەنەوە کە بە جۆرێک بوو تەماحی ئەوەم هەبوو کە ڕووداوی دواترم بۆ ڕوون ببێتەوە، هەمیشە پرسیاری ئەوەم لا درووست ئەبێت بۆ دایکەکە وا ئەکات بەرامبەر کوڕەکەی و بە پێچەوانەشەوە و ئەنجامەکەی ئایا شایەنی ئەو لێکەوتە بوو کە ئەبوو ببێ؟
هەرکاتێک بیرم کردووەتەوە لێی کە ئایا مرۆڤەکەن خۆیان بە خراپی لەدایک دەبن یان بە تێپەڕ بوونی کات خۆیان خراپ دەبن؟
- کارینا مەریوان



This comment has been removed by the author.
ReplyDeleteلە پۆینتی (Postpartum depression) کە بەجوانی باسی ئەکەی تەنیا یەک شت هەیە ئەویش ئەوەیە بەپێی قسەکانی تۆ و فیلمەکە بن، ئەم فیلمە بێهێزی ئێڤا و بێ ئاگایی ئێڤایە نەک فڕانکلین، یان ئەتوانین بڵێین بێ شانسی ئێڤا لە گۆڕانی ڕێژەی هۆرمۆنەکان لە لەشیدا کە بووەتە هۆی (Postpartum depression)، هەرگیز وەڵامێکی ڕاستمان بۆ دەرناچێ چونکە هۆکاری خەمۆکی دایکێک دوای مناڵ بوون هەمیشە نادیارە بۆ کەسێک کەئەو دایکە نەبێت. بەڵام ئەمە هیچ لەو راستیە کەم ناکاتەوە کە ئێڤا دایکێکی بێهێزە و کێڤن بووەتە قوربانی لەخۆبایی بوونی دایکی و نەتوانینی زاڵ بوون بەسەر خۆیا چونکە خەفەتی دایکێک نابێ هۆکارێک بێت ببێتە ئاگرێکی نەکوژاوە لەسەر مناڵەکەی. هەموو مناڵێک شایەنی ماڵێکە، بەڵام هەموو ماڵێک شایەنی مناڵ نین.
ReplyDeleteمرۆڤ بەپێی کات ناگۆڕێت، بەپێی ژینگەکەی و یاساکانی ئەگۆڕێ.
دەست خۆش بۆ شیکردنەوەکەت بەڕاستی جوانبوو.
زێدە ئازیزن ڕوونکردنەوەی ئێوەش و بینینی بۆ ئەو پلۆتە ئامانجی لەسەر گفتوگۆ یەکی جیاوازە 🖤
Delete